چاویار نیوز – عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێك بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز، وتی، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای ئاگربه‌ستمان نه‌كردوه‌و ته‌نانه‌ت داوای دانوستانیشمان نه‌كردوه.ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن له خۆمان شه‌ڕه‌كه هه‌رچه‌نده درێژه بكێشێت.تاوه‌كو ئێستا ئه‌مه‌مان كردوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌م شه‌ڕه ناشهرعییهو سه‌ركه‌وتنی تێدا نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه به‌ته‌واوه‌تی به‌هێزین و ته‌نیا به‌رگریی له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌دژی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه و هیچ پاساوێك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان نابینین، ئێمه له دانوستاندا بوین له‌گه‌ڵیان كه بڕیاریاندا هێرش بكه‌نه سه‌رمان، ئه‌وه‌ش بۆ جاری دوه‌م. ئه‌زمونێكی ئه‌رێنیمان له دانوستان له‌گه‌ڵیاندا نییه.
ئێمه له دانوستاندا بوین بۆچی بڕیاریاندا هێرش بكه‌نه سه‌رمان ئێستا گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستان چ سودێكی هه‌یه
له‌باره‌ی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، عراقچی وتی، ئه‌و وڵاتانه خاكی خۆیان داوه به ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه هێرش بكاته سه‌رمان. ئێمه چی بكه‌ین، ده‌سته‌وه‌ستان بین و سه‌یربكه‌ین كه چۆن هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی ئه‌وانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان.
عراقچی ره‌تیكرده‌وه شوێنی مه‌ده‌نییان له‌و وڵاتانه كردبێته ئامانج و وتی، ئێمه ته‌نیا پێگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ینه ئامانج.
No Comment! Be the first one.