چاویار نوز – موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی کوژرانی عەلی لاریجانی و کوڕەکەی بڵاو کردەوە و تێیدا لاریجانی وەک کەسایەتییەکی “زانا، دووربین، هۆشمەند و خاوەن ئەزموون” لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، سەربازی و ئەمنیدا ناوبرد.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، موجتەبا خامنەیی رایگەیاند، “دوژمنانی ئیسلام بزانن کە رشتنی ئەم خوێنە تەنیا دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی کۆماری ئیسلامی، هەر خوێنێکیش باجی خۆی هەیە و بکوژە تاوانبارەکان دەبێت بەم زووانە باجی ئەم جنایەتەیان بدەن.”
No Comment! Be the first one.