چاویار
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
Home/ڕاپۆرت/هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی نائاسایی مەیخانە، مەساجخانە و یانە شەوانەکان لە هەولێر دەدرێت

هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی نائاسایی مەیخانە، مەساجخانە و یانە شەوانەکان لە هەولێر دەدرێت

هەندێ دیاردە پێشێلکارى نەریتی خەڵکی عەینکاوە دەکەن، وەکو جلوبەرگى ناشایستەى هەندێك لەو خەڵکانەى کە سەردانى عەینکاوە دەکەن..
ئایار 27, 2025
Print

چاویار – سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لەبارەی لە بڵاوبوونەوەی نائاسایی مەیخانە، مەساجخانە و یانە شەوانەکان لە هەولێر هۆشداریی دەدات.

مونا یاقو سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ـ کە ‌لەپێکهاتەی مەسیحیشە ڕایگەیاندووە: لەم ڕۆژانەدا لە پەیجەکانی سۆشیال میدیا (بەتایبەت لە پەیجی ید_بید_من_اجل_عینکاوا)) باس لە عەینکاوە دەکرێت، ئەو شارۆچکەیەی کە لە ناوچە جیاجیاکانەوە کۆیکردوینەتەوە، و بە هەموو خۆشەویستییەکەوە لە باوەشی گرتوین، لە کلدان و سریانی و ئاشووری و ئەرمەنەکانەوە، بەهۆی ئەو شێواندن و پراکتیزە نەرێنییانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، کە کاریگەریی توندی لەسەر خەڵکی ناوچەکە هەبووە، و لێرەدا چەند نمونەیەك لەو شێواندنانە دەخەینەڕوو:

١- بڵاو بونەوەى ڕەفتارى نا ئەخلاقى لە شەقامەکانى عەینکاوەدا، بە شێوەیەکى ڕۆژانە، بە تایبەت لە دواى نیوە شەوەوە، لە لایەن خەڵکانێکى بێگانەوە کە خەڵکى ناوچەکە نین.

٢- زیاد بونى ژمارەى هوتێلەکان بە شێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو، کە لە گەل قەوارەى قەزاکەدا ناگونجیت، و هەروەها سەرپێچی ڕێنماییە کارپێکراوەکانە، بە تایبەتى هەندێکیان لە نێو گەڕەك و لە ناوچە نیشتەجێ بووەکاندان. لە هەموى خراپتر، هەندێکیان بۆ کارى بێ ڕەوشتانە بە کاردەهێنرێن.

٣- ئەو دەنگى بەرزى هۆڵەکانی ئاهەنگ گێران، تا درەنگانی شەو، ڕێگری لە نەخۆش و خوێندکاران دەکات کە ژیانی ئاسایی خۆیان بژین و کەسانی دەوروبەری ئەو هۆڵانەش لە خەو بێ بەش دەکات.

٤- هەندێ دیاردە پێشێلکارى نەریتی خەڵکی عەینکاوە دەکەن، وەکو جلوبەرگى ناشایستەى هەندێك لەو خەڵکانەى کە سەردانى عەینکاوە دەکەن..

٥- بڵاوبوونەوەی نائاسایی مەیخانە و مەساجخانە و یانە شەوانەکان بەتایبەتی کە هەندێکیان دەکەونە ناو ناوچە نیشتەجێبوونەکان، ئەمەش دانیشتوانی ناوچەکە ناڕەحەت دەکات و وایان لێدەکات هەست بە مەترسى بکەن بۆ کوڕ و کچەکانیان.

٦- زیادبوونی خاوەندارێتی موڵك لەلایەن کەسانی غەیرە مەسیحییەوە، لەڕێگەی فێڵى یاساییەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دیمۆگرافیای ناوچەکە دەبێت و پێشێلکردنی بڕگەکانی دەستور و یاسایە.

هەموو ئەمانە جێگەی قبوڵکردن نین و دەبێت هەنگاوی جددی بنرێت بۆ ئەوەی بابەتەکە بە شێوەیەک لە قاڵب بدرێت کە خزمەت بە خەڵکی عەنکاوە بکات. عەینکاوە کە بە (شاری برایەتی و ئاشتی) ناسراوە، دەبێت هەموومان کاربکەین بۆ پاراستنی کەرامەت و ناوبانگی خەڵکەکەى. سڵاو لە گەنجانی عەینکاوە کە ئیرەیی بە ناوچەکەیان دەبەن و پشتیوانی تەواوی خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە، هەروەها پێویستە ڕێز بگیرێت لە سەروەری یاسا و پێدانی مۆڵەت بۆ هەموو پڕۆژەکان، بە پێی ئەو مەرج و پێوەرانەی کە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا دیاریکراون.

Tags:

کوردستانلەشفرۆشیمەساجخانەهەولێریانەی شەوانە

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگاى فیدراڵى و کردنەوەی گرێکۆرەی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان
دکتۆر فوئاد حسێن کۆتایی بە ئاڤامیدیا هێنا
دەبێت سوپای تورك خاكی عێراق بەجێبهێڵێت
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، زۆر قوڵن
لەدوو مانگدا، 54 چالاکیی ناڕەزایی ئەنجامدراوە
کوردستان دەکەوتە سەر نەخشەی سینەمای جیهان
دەم پارتی شوێنگەرەوەی سری سورەیا ئۆندەری دیاریکرد
لە هەرێم، نەوەد کۆمپانیا تێوەگلاون لە بازرگانی بە مرۆڤ

No Comment! Be the first one.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دوایین هەواڵەکان

دادگاى فیدراڵى و کردنەوەی گرێکۆرەی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان

نوعمان کورتولمووش بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە

ئەحمەد شەرع سەردانی ئەمریکا دەکات

گۆمی بێکۆدیان لە سنووری چۆمان

بە شێك لە حاجیانی كوردستان لە حەرەمی مەككەی پیرۆز

قوباد تاڵەبانی لە دوو یاریدا کاپتان بوو

ئاڤامیدیا

دکتۆر فوئاد حسێن کۆتایی بە ئاڤامیدیا هێنا

فوئاد حسێن و بەنگین ڕێکانی

وەزیرەکانی پارتی کۆبوونەوەی مووچە بایکۆت دەکەن!

چاویار

ئێمە باوەڕمان بە هێز و گرنگی زانیاریە. هەوڵدەین هەواڵە ڕاستەقینە، بەبێ پەڕە و بەڕێوەبردنی ئازاد بگێنین بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.

هەواڵی بەپەلە

گۆمی بێکۆدیان لە سنووری چۆمان

بە شێك لە حاجیانی كوردستان لە حەرەمی مەككەی پیرۆز

قوباد تاڵەبانی لە دوو یاریدا کاپتان بوو

ئاڤامیدیا

دکتۆر فوئاد حسێن کۆتایی بە ئاڤامیدیا هێنا

دەستگەیشتنی خێرا

  • چاویار – هەواڵەکان کوردستان و عێراق و جیهان
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • پەیوەندی
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا