چاویار نیوز – ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازی ئێرانەوە ئاماژەی بەوەدکرد،” زیادبونی پێشبینییەکان بۆ ئەگەری هێرشی زەمینی ئەمریکا لەبەرەی باشورەوە، گروتینێکی زۆری لای سەربازە ئێرانییەکان دروستکردوە بۆ ئەوەی دۆزەخێکی مێژویی لەسەر خاکی ئێران بۆ ئەمریکییەکان دروست بکەن .
ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەکی زۆری گەنجان رویان بە ناوەندەکانی سەر بە بەسیج و سوپای پاسداران کردوە و داواکارییان پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی لەو شەڕە چاوەڕوانکراوەدا بەشداربن.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتیشی، زیاتر لە یەک ملیۆن چەکدارمان بۆ روبەڕوبونەوەی هێرشی زەمینی ئەمریکا ئامادە کردوە، چونکە ئەمریکا دەیەوێت بە ئۆپراسیۆنێکی خۆکوژی هەوڵی کردنەوەی گەروی هورمز بدات، ئێمەش لاریمان نییە و ئامادەین ئەو ستراتیژە خۆکوژییەیان جێبەجێ بکەن .
No Comment! Be the first one.