چاویار نیوز – محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەهەژماری فەرمی خۆی لە سەکۆی “ئێکس” وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای دایەوەو ئاماژەی بەوەکردوە،” ئەو هەڕەشانە گەلی ئێران و سوپاکەی ناترسێنێت و هیچ کەسێک ناتوانێت هۆشدارییان پێبدات .
قاڵیباف پەیامێک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات و دەڵێت،” ئەی گەلی ئێرانی پاڵەوان، بونی ئێوە بۆ ماوەی 25 شەو لەشەقامەکاندا و قوربانییەکانی سوپاکەتان ژینگەیەکی لەباری بۆ بردنەوەیەکی مێژویی بۆ ئێرانی رەخساندوە .
ئەوەشی خستەڕوو، رۆڵەکانیان ئەم هەلە لەدەست نادەن تاکو سەرکەوتنی کۆتایی بەدەستدەهێنن.
No Comment! Be the first one.