چاویار نیوز – مه‌سعود پزیكشیان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتویه‌تی، چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان وتوه كه ئێران هێرشی ده‌ستپێشخه‌رانه ئه‌نجام نادات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ژێرخان و ناوه‌نده ئابورییه‌كانی، وه‌ڵامێكی توندی دوژمنی تاوانكار ده‌ده‌ینه‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران وتوشیه‌تی، به وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر گه‌شه‌پێدان و ئاسایشتان ده‌وێت، رێگه‌مه‌ده‌ن دوژمنانی ئێمه له وڵاته‌كانتانه‌وه ئیداره‌ی جه‌نگ بده‌ن.
No Comment! Be the first one.