چاویار نیوز – عەلائەدین بروجەردی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسیەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا، مانەوەی ئێران لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بێ سوودە.
ئێمە بەدوای بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمییەوە نین، بەڵام بڕیار نییە پابەندی یاساکانی یارییەکە بین و لە هەمان کاتدا مەترسیی بۆردومانمان لەسەر بێت. بەپێی ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان، کاتی ئەوە هاتووە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بچینە دەرەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران بەردەوام جەخت لە ئامانجی ئاشتییانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەکاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات.
No Comment! Be the first one.