چاویار نیوز – ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا رایگەیاند، “جەنگ بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دوژمن خۆی رادەست دەکات و هەست بە پەشیمانییەکی هەمیشەیی دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو وێنایەی ئەمریکا و ئیسرائیل هەیانە لەبارەی تێکشکاندنی ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ستراتیژی، درۆنی دوورهاوێژی هێرشبەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و جەنگی ئەلیکترۆنی، تەنیا خەیاڵە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل زانیارییان لەسەر توانا و دەسەڵاتی سەربازی و کەرەستە جەنگییەکانی ئێمە کەمە و لەبارەی توانا ستراتیژییە فراوانەکانمانەوە هیچ نازانن.
زولفەقاری وتی، هەردوو وڵات دەبێت باجی ئەو دەستدرێژییە بدەن کە دەستپێکەری بوون، بە پشت بەستن بە خودا، ئەم شەڕە تاوەکو سەرشۆڕی و پەشیمانی هەمیشەیی و خۆبەدەستەوەدانی ئێوە بەردەوام دەبێت، چاوەڕێی هەنگاوی کوشندەتر، فراوانتر و وێرانکەری ئێمە بن.
No Comment! Be the first one.