چاویارنیوز – محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێرانوتی: ئێمە هێشتا لە شەڕداین، بەڵام ئاگربەست و هەنگاونان بەرەو دانوستان سەرکەوتنێکە بۆ گەلی ئێران.
ڕاشیگەیاند: دوژمنمان ناچار کرد بە پێی مەرجەکانی خۆمان و پێشنیاری 10 خاڵی خۆمان ئاگربەست قبوڵ بکات.
ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکییەکان و بەتایبەت ترامپ خۆیان سەلماندووە کە جێی متمانە نین.
وتیشی: چاوەڕوانی فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: دوژمن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دوو خولی دانوستاندا نیشانی دا کە ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت.
No Comment! Be the first one.