چاویارنیوز – لە کاتێکدا جیهان چاوەڕێی وەڵامی ئێرانە بۆ پێشنیازێکی ئەمریکا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئێران کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا چەسپاند.
ئەم هەنگاوە دوای ڕۆژێک دێت لە شکستی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەمریکا کە ئامانجی شکاندنی ئەو گەمارۆیە بوو کە ئێران خسبوویەتە سەر گەرووەکە.
هەنگاوە نوێیەکانی ئێران لە گەرووی هورمز ئەوەیە کە سوپای پاسدارانی ئێران دامەزراندنی “دەستەی گەرووی کەنداوی فارس”ی ڕاگەیاند بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆی دەریایی و کۆکردنەوەی باج.
شارەزایان پێیان وایە ئەمە هەنگاوێکی سەروەرییە و تاران دەیەوێت کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ئەم ڕێڕەوە گرنگەدا بکاتە کارتێکی فشاری هەمیشەیی لە هەر دانوستانێکی داهاتوودا.
سوپای پاسدارانی ئێران دامەزراندنی “دەستەی گەرووی کەنداوی فارس”ی ڕاگەیاند
سوپای پاسدارانی ئێران دامەزراندنی "دەستەی گەرووی کەنداوی فارس"ی ڕاگەیاند بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆی دەریایی و کۆکردنەوەی باج.
No Comment! Be the first one.