چاویارنیوز ـ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی فەرمیدا، پەیامێکی گشتگیری سەبارەت بە ستراتیژیی ئێستای وڵاتەکەی ڕاگرت و ڕایگەیاند، کە ئەوان پابەندن بە جێبەجێکردنی هەر ئەرکێک کە لەلایەن دەسەڵاتی باڵای وڵاتەکەوە پێیان بسپێردرێت، چ ئەو ئەرکە دانوستان بێت و چ جەنگ.
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: “لە هەر شوێنێک پێویست بە جەنگ بێت دەجەنگین و لە هەر شوێنێکیش پێویست بە دانوستان بێت، دانوستان دەکەین.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی وا بخوازێت بچنە ناو مەیدانی دیپلۆماسی و گفتوگۆوە، ئەوا بە هەمان ئەو هێز و توانایەوە ئامادە دەبن کە هێزە چەکدارەکانیان لە گۆڕەپانی بەرگریدا نیشانی دەدەن.
No Comment! Be the first one.