چاویارنیوز ـ تورکیا خەریکە خەڵکی سوریا دەخنکێنێت و تائێستا حکومەتی قاعیدە لە دیمەشق بێدەنگی هەڵبژاردووە.!
‘کاتێک باران کەمبوو و تورکیا بەدەست کێشەی بێئاوییەوە دەیناڵاند، ئاوی بەنداوەکانی دەگرتەوە و ئاوی فوڕاتی لە ناو خاکەکەیدا دەهێشتەوە، لە کاتێکدا جەزیرەی سووریا لە ناو وشکەساڵییەکی سەخت، تینوێتی و پاشەکشەی کشتوکاڵ و ژیاندا دەژیا.
ئەمڕۆش، دوای ئەوەی بەهۆی بارانی زۆرەوە بەنداوەکان پڕ بوون، تورکیا لە ترسی (تێکچوونی) بەنداوەکانی، دەروازەکان دەکاتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی ئەمجارە ژێرئاوکەوتنی گوند و شارەکانی سووریایە لەسەر کەنارەکانی فوڕات، لەگەڵ ئاوارەبوونی خەڵک و لەدەستدانی سامان و بەروبوومەکانیان.
لە هەردوو بارەکەدا، گەلی سووریا قوربانییە:
جارێک بە تینوێتی و وشکەساڵی،
جارێکی تر بە لافاو و خنکان.
ئاوێک، کە بڕیار بوو نیعمەت و ژیان بێت، گۆڕاوە بۆ ئامرازی فشار و سیاسەت، لە کاتێکدا مرۆڤایەتی و دادپەروەریی نەماوە.!
پرسیارێک دەمێنێتەوە:
ئایا حکومەتی قاعیدە لە سووریا دەوێرێت داوا لە ئەردۆگان بکات، کە واز لە یاریپێکردن بە ژیان و چارەنووسی سوورییەکان بهێنێت؟’
No Comment! Be the first one.