چاویارنیوز – سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران بە ئاژانسی فارسی راگەیاندووە، بانگەشە کەناڵی عەرەبیە سەبارەت بە رەزامەندیی تاران بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆم پیتێنراو بۆ وڵاتی سێیەم راست نییە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسەکەی گوتووە، بابەتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمی لە قۆناغی ئێستای دانوستانەکاندا نەخراونەتە روو و تاوتێکردنیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی گفتوگۆکان دواخراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بابەتی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە کارنامەی ئێستای دانوستانەکاندا نییە و دەبێت سەرەتا لایەنی ئەمریکی هەنگاوی دیاریکراو و یەکلاکەرەوە بنێت و لەسەر هەندێک بنەما بنەڕەتی بگەینە رێککەوتنی روون و کۆتایی.
سەرچاوەکە بە ئاژانسەکەی گوتووە، بابەتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمی لە قۆناغی ئێستای دانوستانەکاندا نەخراونەتە روو و تاوتێکردنیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی گفتوگۆکان دواخراوە.
No Comment! Be the first one.