چاویارنیوز – کەسوکاری ئاسۆ مەجید ئەو پێشمەرگەیەی پارتی کە لە دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ تەرمەکەی درایەوە بە کەسوکارەکەی جەخت لەوە دەکەنەوە بەفێڵ کوڕەکەیان بردۆتەوە بۆ دەوام و کوشتویانە.
کەسوکاری ئاسۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایانگەیاند: بەفێڵ کوڕەکەی ئێمەیان بردەوە بۆ دەوام و دوای دومانگ کوشتیان.
ڕاشیانگەیاند: دوو مانگ و 7ڕۆژە نازانین کوڕەکەمان لەسەر چی گیراوە.
پوری گەنجە کوژراوەکە لە لایەن پارتیەوە وتی: بەبێ دایک و باوکی لەحەوت مانگیەوە خۆم گەورەم کرد ئاوا لێیان دابڕاندین. لەژێر ئەشکەنجەدا نەیدەوێرا هیچ مان پێبڵێت.
No Comment! Be the first one.