چاویارنیوز – بەهۆی شوێن و سوور بوونی پارتی لە سەر مانەوەی مەسڕوڕ بارزانی و ڕەت کردنەوەی هاوپەیمانیەتی یەکێتی و نەوەی نوێ، سەرۆکی یەکێتی داوایەکی سەرۆکی پارتی بۆ کۆبوونەوە رەت دەکاتەوە.
چاوگێکی نزیک لە نوسینگەی بافل تاڵەبانی پێی راگەیاندین کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆکی یەکێتی کردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی هەمە لایەنەی حزبەکان بەلام سەرۆکی یەکێتی داوای کردووە کە ئەم جارە کۆبوونەوەکان لە سلێمانی بکرێت و تا ئێستاش هۆکاری رەت کردنەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
هۆکاری ڕاستەقینەی ڕەت کردنەوەکە ئەوەیە کە پێشتر مەسعود بارزانى لە پەیامى جەژنى قورباندا داواى لە لایەنەکان کرد بوو دواى جەژن کۆبنەوە و ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن و دوو مەرجی دانابوو کە مانەوەی مەسڕوڕ بارزانیە و ڕەت کردنەوەی هاوپەیمانیەتی یەکێتی و نەوەی نوێیە و بەجیا ئەژمار کرێن بۆیەش باڤڵ تاڵەبانی بەو هۆیەوە و بە هۆی شوێنەکەش داواکەی بارزانی باوکی ڕەت کردەوە.
No Comment! Be the first one.