چاویارنیوز – میدیای کۆماری ئیسلامی ئێران لەزاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند کە ترەمپ ڕاست ناکات و هیچ پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان تڕەمپ و بەرپرسانی ئێران نەبووە و سەرۆکی ئەمریکا دوای داخستنی گەرووی هورمز پاشەکەشەی کرد .
میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند: هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان تڕەمپ و بەرپرسانی ئێران نەبووە و قسەکانی ترەمپ کە دەڵێت ئێران داوای ڕاگرتنی بۆردومانەکەی کردووە ڕاست نییە.
جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە ئەوەی ڕوویدا پاشەکشەیەکی ڕوونی ئەمریکا بوو دوای هەنگاوەکەی سوپای پاسداران بۆ داخستنی گەرووی هورمز تا کاتێکی نادیار.
ئاماژە بەوەش دراوە: واشنتۆن لە ئێستادا وەک لایەنێک دەرناکەوێت کە ئامادە بێت بەرگەی لێکەوتەکانی لێدانی بازاڕە جیهانییەکان یان تەقینەوەی بەهای وزە بگرێت.
No Comment! Be the first one.