چاویارنیوز – نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا. هەردوولا پرسی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و داهاتووی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی، لە تاران بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان تیشکیان خستە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
کەرتی ئابووری یەکێک بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کایە ئابوورییەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەی رووداوەکانی ئەم دواییانە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا. نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزشکیان هیوایان خواست کە “کۆتاییهاتنی شەڕ و گفتوگۆی نێوان تاران و واشنتن” ببێتە هەوێنی ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ ناوچەکە.
هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ئاواتەخوازن ناوچەکە بچێتە قۆناخێکی نوێی پەیوەندیی باش و هاریکاریی هاوبەشی نێوان وڵاتان و گەلان، دوور لە ئاڵۆزی و گرژییە سەربازییەکان.
تەوەرەکانی دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا. نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزشکیان هیوایان خواست کە "کۆتاییهاتنی شەڕ و گفتوگۆی نێوان تاران و واشنتن" ببێتە هەوێنی ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ ناوچەکە.
No Comment! Be the first one.