چاویارنیوز _لەگەڵ دەستپێكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا نرخەكەی بە ڕێژەی 15% بەرزبووەتەوە، بەجۆرێك یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە 75 دۆلارەوە گەیشتە 87 دۆلار، هەروەها نەوتی تەكساس لە 72 دۆلارەوە بۆ 82 دۆلار بەرزبووەوە. تەنیا لە 2 ڕۆژی ڕابردووشدا، هەر بەرمیلێك 3 دۆلاری چووەتە سەر.
بەهۆی جەنگەوە نرخی نەوت 15% بەرزبووەتەوە
دەستپێكردنەوەی جەنگ و سەپاندنی گەمارۆ و باجی نوێ بەسەر كەشتییەكاندا، نرخی نەوتی لە بازاڕەكانی جیهاندا بە رێژەی 15% بەرزكردووتەوە
No Comment! Be the first one.