چاویارنیوز _ هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: حکومەتی عێراق بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی وتووە، ئامادەین بەنزینی 450 دیناریتان بۆ بنێرین، بەڵام ئەم دەسەڵاتدارانەی هەرێم رەتیانکردووەتەوە و وتوویانە لەبری ئەو بەنزینە رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتمان بدەنێ بۆ پێداویستیی ناوخۆ.
باس لەوە دەکات، حکومەتی عێراق وتوویەتی دەبێت ئەو 50 هەزار بەرمیلە لە پێداویستیی ناوخۆدا بەکاربهێنرێت، بەڵام ڕۆژانە ئەو نەوتە گلدەدەنەوە کە لە مانگێکدا یەک ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین دەکات و نرخەکەی سەروو 180 ملیار دینارە کە یەک لیتری نادەن بە هاوڵاتییان.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەم حکومەتە بە کەیفی خۆی رۆژبەڕۆژ نرخی بەنزین لەسەر هاوڵاتییان زیاددەکەن، بەجۆرێک ئێستا نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان گرانترە لە ئازەربایجان، روسیا، قەتەر، سعودیە و بەحرەین.
حکومەتی هەرێم نایەوێت بەنزین هەرزان ببێت
وتەبێژی نەوەی نوێ باس لەوە دەکات، حکومەتی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە بە ناردنی بەنزین بە نرخی 450 دینار، بەڵام حکومەتی هەرێم رەتیکردۆتەوە
No Comment! Be the first one.