چاویارنیوز _ عوسمان گوڵپی رۆژنامەنووس رایگەیاند، لە ڕاستیدا کاتێک گوێت لە پەرلەمانتارێکی پارتی دەبێت کە گرانی نرخی بەنزین دەخاتە ئەستۆی ئۆپۆزیسیۆن، تێدەگەیت کورد چەند بەدبەختە، ئەمە نوێنەرەکەیەتی لە لیژنەی نەوت و غازی عێراق، بۆیە لە راستیدا ئەم پەرلەمانتارە یان نەشارەزایە یان چەواشەکارە کە هەردووکی خراپ و خراپترە، ئاخر هەی داماو خەڵک دەڵێ بەنزین گرانە نەك کەمە، ئەو قسەی تۆ لە کاتێکدا ڕاستە کە بەنزین و نەوت و موشتەقاتەکانی کەمبن لە هەرێمی کوردستان واتە بەشی نێوخۆ نەکەن، ئەوکات ئەکرێ ئەم قسەیە بکەی، هەر چەند پێموایە هیچ هێزێکی دەرەوەی پارتی و یەکێتی ناتوانێ ئەو کاریگەریەی هەبێ لە عێراق ١٢٠ هەزار بەرمیل بکاتەوە بە ٥٠ هەزار.
باس لەوە دەکات، ئێستا گلەییەکە لە گرانی نرخی نەنزینە نەك نەبوونی بەنزین، بەڵێ نەك بەنزین زۆرە بەڵکو ئەوەندە زۆرە دەفرۆشرێتە دەرەوەش، ئەوەندە زۆرە چەندت بوێ بەنرخی بازاڕی ڕەش هەیە، واتە کێشە لە بڕەکەیدا نیە، کێشە لە نرخەکەیدایە، بەپێی ئەو یاسایەی ئەم پەرلەمانتارەبێت ئەوا ئەگەر ئەو بەنزینە لیتری بگەیەننە دوو هەزار دینار ئەوا کێشەی کەمی چارەسەر دەبێ؟ بەڵام ئەگەر نرخی لیترێک ٧٥٠ دیناربێ کەمەو بەش ناکا.
من تەنها یەک ئەسەفم هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەم جۆرە شارەزایانە نوێنەری کوردن لە بەغداد و ئاوا لەسەر پرسەکان گفتوگۆ دەکەن، ئاوا لە هاوکێشە ئابوورییەکان دەدوێن، ئاوا لە پرسی دەستوور و یاساکان حاڵی دەبن.
No Comment! Be the first one.