چاویارنیوز _ مامؤستا دڵشاد ميرانى یەکێک لە مامۆستا ناڕازییوکان کە چوار مانگە مووچەکەی راگیراوە رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای ململانێیەکی سەخت و پڕ لە ناڕەحەتی، هەژماری بانکیی منم پڕ کردەوە، نەک لەبەرئەوەی دادپەروەریی جێبەجێ بوو، بەڵکو لەژێر فشاری بێبەزەییانە و دوای راگرتنی قووتی منداڵەکانمان بۆ ماوەی چوار مانگ.
دەشڵێت، ئەم چوار مانگە تەنها مانگی برسیەتی و چاوەڕوانی نەبوو؛ بەڵکو چوار مانگی دەرخستنی رووی ڕاستەقینەی زۆر کەس و لایەن بوو.
باس لەوە دەکا، ئەوانەی بە ناوی هەڵبژاردن خەڵکیان فریودا، سەلماندیان کە بۆ کورسی و بەرژەوەندیی خۆیان ئامادەن هەموو بەهایەک ژێرپێبنێن.
وتیشی، ئەوانەی بانگەشەی ئیمان و پاکی و ئیسلامیان دەکرد، لە کاتی تاقیکردنەوەدا بێدەنگ بوون و یارییان بە متمانەی خەڵک کرد ئەمە جگە لە کۆنگرە یەکلەدوایەکەکانیان لەکاتی هەڵبژاردن بۆ فریودان.
ئەو ڕێکخراوەی خۆی بە «داکۆکیکاری مامۆستایان» ناساندووە، لە کاتێکدا مامۆستا چوار مانگ مووچەی بەبارمتە گیرابوو، نە دەنگێکی بەرز هەبوو و نە هەڵوێستێکی شایستە بەڵک و لە خەوێکی قوڵبون لەباوەشی ئاغاکانیان.
وەرگرتنی ماف بە فشار، واتای ئەوە نییە کە ئێمە کۆڵمان داوە. ئێمە بۆ پاراستنی ژیانی خێزانەکانمان هەنگاو هەڵدەگرین، بەڵام بڕوا، کەرامەت و هەڵوێستمان نافرۆشین.
چوار مانگە مووچەکەم بڕاوە، چونکە هەژماری منم پڕنەکردۆتەوە
یەکێک لە مامۆستا ناڕازییەکان کە چوار مانگە مووچەکەی راگیراوە، دەڵێت: لەژێر فشاری بێبەزەییانەدا، بەڵێ بە ئەوپەڕی سەربەرزییەوە هەژماری منم پڕکردەوە
No Comment! Be the first one.