چاویارنیوز _ کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە 15 رۆژی رابردوودا داوای هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە، بە پێچەوانەوە ئەمریکییەکان داوایان لێکردووین گفتوگۆ بکەین و لەڕێگەی عومانەوە پەیامێکیان بۆ ناردین و رایانگەیاند هیچ هەنگاوێکی سەربازی لەدژی ئێمە ناگرنەبەر.
ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا هەوڵە نێوەندگیرییەکان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بەشەڕ.
ئێران داوای گفتوگۆی لە ئەمریکا نەکردووە
لێپرسراوێکی پلە باڵای ئێران دەڵێت: داوای هیچ جۆرە گفتوگۆیەکمان لەگەڵ ئەمریکا نەکرووە، بەڵکو ئەوان داوای گفتوگۆیان کردووە لە ئێمە.
No Comment! Be the first one.