چاویارنیوز _ میدیای رەسمیی سوریا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی دیمەشق فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد و برایەکی و چەند کەسێکی ئەو بنەماڵەیە دەرکرد.
لەدانیشتنەکەی دادگادا، دادوەر فەخرەدین ئەلعریان، بەشار حافز ئەسەدی بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی قورس و سامناک تاوانبار کرد.
بەپێی بڕیارەکەی دادگا، ئەسەد بە کوشتنی بەئەنقەستی زیاتر لە کەسێک و بەئامانجگرتنی منداڵان تۆمەتبار کراوە.
بەشار ئەسەد بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانەکانی ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی، لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دانیشتنە بە غیابی ئەو کەسانە بەڕێوەچووە و لەئێستادا لە روسیا دەژین.
No Comment! Be the first one.