چاویارنیوز _ مژدە مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ باس لەوە دەکات، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، ئێمە بەو ٥٠ هەزار بەرمیلە رۆژانە یەک ملیۆن و نیو لیتر بەنزین بەرهەم دێنین، بۆیە بەنزین گرانە.
ئاماژە بەوە دەکات، وەزیری نەوتی عێراق بە لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاندووە، با هەرێمی کوردستان ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکەمان بداتێ، ئێمە بەهەمان نرخی عێراق رۆژانە ٦ ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکەین و نەوتیش بە نرخی عێراق دەدەین بە هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاندووە، ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو دوای ئەم قسانەی وەزیری نەوت، نەیەتەسەرخەت و ئەمە قبووڵ نەکات، ئەوا تەنها و تەنها جگە لە دزی و چەتەیی، هیچیتریان مەبەست نیە و ئەوەشی بەرامبەر خەڵک دەیکەن دوژمنیش نایکا بەم خەڵکە.
کارەکانی حکومەتی هەرێم، دوژمن کارانەیە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت "ئێمە دەتوانین بەهەمان نرخی عێراق، رۆژانە ٦ ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین"
No Comment! Be the first one.