چاویارنیوز _ یانەی لیۆن ئۆڵۆمپیک بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ زاخاری ئاتاکامی بەرگریکاری تەمەن 21 ساڵی میلان بە خواستن تا مانگی حوزەیرانی 2027، ڕاگەیاند.
گرێبەستەکە بڕگەی کڕینی تێدا نییە و ئاتاکامێ دوای وەرزێک لە ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لە تۆپی پێ لە فەرەنسا. بەرگریکارە سویسرییەکە لە هاوینی 2024، پەیوەندی بە یانەی یۆنگ بۆیزەوە کرد، دوای دەستپێکردنی ژیانی وەرزشی لە خولی پلە دووی وڵاتەکە و بە ئاستە بەرزەکەی جێگەی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستهێنا.
کۆی گشتی هەشت یاری لەم پێشبڕکێیەدا ئەنجامداوە کە پێنج یاریی وەک یاریزانێکی سەرەکی بووە. ئاتاکامێ هاوینی 2025 ڕوویکردە میلان و وەرزی ڕابردووش 27 یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا و دوو گۆڵی بەرامبەر پیزا و جێنەوا تۆمارکرد. هەروەها 17 جار لەگەڵ تیپی تەمەن خوار 21 ساڵانی سویسرا یاری کردووە.
لیۆن خێرایی و هێز و توانای یاریکردن لە چەندین پۆستدا بە گرنگترین سیفەتی گرێبەستە نوێیەکەی دەزانێت و هیوادارە بوونی ئاتاکامێ بژاردەی زیاتری بۆ پاولۆ فۆنسیکا دابین بکات.
No Comment! Be the first one.