چاویارنیوز _ سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی پێشووی میلان، بەڵام گالاتاسارای هێشتا ئارەزووی گواستنەوەی ڕافایل لیاو دەکات و بەنیازە هەوڵێکی دیکە بدات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە باڵە پورتوگالییە.
لە زاری جیانلوکا لۆنگاری لە سپۆرت ئیتاڵیا، یانە تورکییەکە تا ئێستا ئۆفەرێکی فەرمی نوێی بۆ میلان نەکردووە، بەڵام لە هەوڵی ئەوەدایە بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری ڕازی بکات لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە نرخی داواکراویان کەم بکەنەوە. گاڵاتاسارای هیوادارە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژانی کۆتایی گواستنەوەی یاریزانان، مەرجەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن بگۆڕدرێن. ئۆفەری پێشووی گالاتاسارای بۆ لیاو بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بوو لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت، کە لەلایەن میلانەوە ڕەتکرایەوە. یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی یاریزانە باڵە پورتوگالییەکەی وەربگرێت و بۆ ئێستاش ئامادە نییە لە پێگەی خۆی پاشەکشە بکات.
سەرەڕای جیاوازی 15 ملیۆن یۆرۆ لە نێوان ئۆفەری پێشووی گالاتاسەرای و میلان، بەڵام تا ئێستا دانوستانەکان بە تەواوی ڕەت نەکراوەتەوە. یانە تورکییەکە تا ئێستاش لیاو بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆیان بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشەکانیان دەزانن و هەوڵدەدات ڕێگە خۆشبکات بۆ ئۆفەرێکی نوێ و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
No Comment! Be the first one.