چاویارنیوز _ دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا، لویس ئێنریکی جامێکی گرنگی دیکەی بۆ لیستی شەرەفەکانی زیادکرد و ئێستا لە هەموو کاتێک نزیکترە لە لیستی ڕێزلێنراوترین ڕاهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێی ئەوروپا.
پاریس سانجێرمان نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە و بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک جامەکەی بەدەستهێنا.
ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئێنریکی گرنگییەکی تایبەتی هەبوو؛ چونکە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئێستا لە ماوەی چەند مانگێکدا دووەم جامی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ ئەم تیپە بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی بۆ دووەمجار لەگەڵ پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.
ئینریکی پێشتر نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ساڵی 2015 و لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2025 بەدەستهێنابوو، ئێستاش بە سەرکەوتنی ئەمجارە ژمارەی نازناوەکانی لەم پاڵەوانێتییەدا گەیشتە 3 نازناو. بەڵام هێشتا دوورە لە ژمارەی پێوانەیی کارلۆ ئەنچیلۆتی بە 5 نازناو و پیپ گواردیۆلا بە 4 نازناوەوە.
لەوەش گرنگتر ئینریکی ئاستێکی نایابی لە چامپیۆنزلیگدا هەبووە. لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ بەرشەلۆنە و لە ساڵانی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦ لەگەڵ پاریس سانجێرمان نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپای بەدەستهێناوە، بە گشتی ٣ نازناوی چامپیۆنزلیگی هەیە؛ ژمارەیەکی پێوانەیی کە دەیخاتە پاڵ ڕاهێنەرانی وەک پیپ گواردیۆلا و زەیدان و بۆب پایسلی. هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئینریکەی وەک پێنجەمین ڕاهێنەر لە مێژوودا ڕاگەیاند کە سێ جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنابێت.
هەروەها ئینریکی بووەتە یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی مێژووی پاریس سانجێرمان لەکاتێکدا بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی. دوای ئەوەی هەڵبژاردەی پاریسییەکانی گەیاندە یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگ، ئێستا دووەم جامی سوپەری ئەوروپای بۆ تیپەکە بەدەست هێناوە.
No Comment! Be the first one.