چاویارنیوز – گوڵاڵە سدیق ڕایگەیاند؛ لەم هەموو کەین و بەینی لێبڕینە، پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆرانی شارستانی و مامۆستایان چی بەسەر دێت؟!
گوڵاڵە سدیق لە نووسینێکدا لە سەر ناوی؛ بڕیاری لێبڕینی ٣% موچەی بنەڕەتی لە ساڵی ٢٠١٤ وە و سێ پرسیار، دەنووسێ؛
١ـ لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا چەندین موچە نەدراوە، ئایا ئەو لێبڕینە ئەو موچانەش دەگرێتەوە کە نەدراوە بە موچەخۆر؟!
٢ـ لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا چەندین موچە پاشەکەوت کراوە، ئایا ئەو لێبڕینە چەندی دەچێتە سەر موچە پاشەکەوتکراوەکان؟!
٣ـ لەم هەموو کەین و بەینی لێبڕینە، ئەی پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆرانی شارستانی و مامۆستایان چی بەسەر دێت؟!
No Comment! Be the first one.