چاویارنیوز _ هیوا سەید سەلیم نووسەر و رۆژنامەنووس ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا و ئیسرائیل نزیکن لە پێکدادان لەسەر خاکی سوریا، ئەوەش دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو فڕۆکەخانەی سوریا کە هێزەکانی تورکیا دەیانوویست وەک بنکەیەکی سەربازی خۆیان نۆژەنی بکەنەوە.
باس لەوە دەکات، رۆژی ١٨ی ئاب فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە سنووری پارێزگای ئیدلبی سوریا بۆردومانی فرۆکەخانەی ئەبوزهوریان کرد، بۆردومانەکە تەنیا کردەیەکی سەربازی ئاسایی نییە، بگرە وەک تۆم باراک باڵوێزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی سەرۆک تەرمپ دەڵێت” خەریک بوو لە هەنگاوەکانی پێکدادانی ئیسرائیل- تورکیا نزیبینەوە”.
سوریا لەچاوەڕوانی جەنگی تورکیا و ئیسرائیلدا
رۆژنامەنووسێک باس لەوە دەکات، پەیوەندی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لەسەر خاکی سوریا ئەوەندە خراپە، نزیکن لەپێکدادان
No Comment! Be the first one.