چاویارنیوز _ رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لەسوریا بڵاویکردەوە، لەو کاتەوەی دەسەڵاتی شەرع هاتۆتەسەر حوکم، 76 زیندانی لەژێر ئەشکەنجەو بەهۆی خراپیی بارودۆخی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن گیانیانلەدەستداوە،
باس لەوە دەکات، ئامارەکان ئاماژە بەوەدەکەن، 61 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەساڵی 2025و 15 حاڵەتی دیكهش لەساڵی 2026دا تۆمارکراون.
راشیگەیاندووە، ئەو زیندانیانەی کە لەزیندانەکانی (حەما، رەققەو ناوچەکانی دیكه) ئازادکراون، وێنەیەکی سامناک لەناوخۆی زیندانەکان دەخەنەڕوو، ئەوان باس لەقەرەباڵغییەکی خنکێنەر دهكهن بهشێوهیهك، ژورەکان چەند هێندەی توانای خۆیان زیندانییان تێدا ئاخنراوە،
حکومەتی نوێی سوریا زیندانییەکان دەکوژێت
بەپێی ئەو زانیارییانەی رێکخراوێکی جیهانی بڵاویکردۆتەوە، دۆخی زیندانەکانی سوریا خراپەو حاڵەتی مردن لە زیادبووندایە.
No Comment! Be the first one.