چاویارنیوز _ ئاژانسی (میزان)ی فەرمیی دەسەڵاتی دادی ئێران بڵاویکردەوە، غولامحوسێن موحسینی ئیژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی داد لەنامەیەکدا داوای لەڕێبەری وڵات کردبوو رەزامەندی لەسەر کەمکردنەوە، گۆڕینی سزا و ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی بدات؛ موجتەبا خامنەییش رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکە نیشاندا.
عەلی مزەفەری جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، ناوی ئەو 2577 کەسە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە وردبینییان بۆ کراوە کە شیاوی لێبووردنن، بۆیە پاش پشتڕاستکردنەوەیان، بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەرییەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
No Comment! Be the first one.