چاویارنیوز _ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: هەر هێزێکی سەربازیی کە نیشتمانی نەبێت و فەرمان لە تاکەکەس یان حیزب وەربگرێت، ئەوا ئەو هێزە میلیشیایە و دەبێت یان چەک بکرێت، یاخود بە تەواوی لە ناو دامەزراوە نیشتمانیی و دەستوورییەکانی هەرێمدا یەکبخرێن، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە، ناو و هێزێکی دەستووری و یاسایین و هیچ ناکۆکییەک لەسەر ئەمە نییە.
باس لەوە دەکات، لە هەرێمی کوردستاندا، هێزی میلیشیایی، هێزی حیزبیی و هێزی شەخسیشمان هەیە و هەموویان رێکدەخرێتەوە.
شاسوار عەبدولواحید راشیدەگەیەنێت: لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ملیاران دۆلاریان خەرج کرد بۆ هەوڵدان بۆ یەکخستنی، تەنها هەشت لیوای پێشمەرگە. بەڵام تا ئەمڕۆ، ئەم ئامانجە بەدی نەهاتووە و نەیانتوانیوە یەکیانخەن.
هێزی میلیشیایی لە هەرێم نامێنێت
سەرۆکی بزووتنەوەیەکی سیاسی لە هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان هێزە میلیشیایی و کەسییەکان نامێنن و دەبێت هەموویان رێکبخرێتەوە.
No Comment! Be the first one.