چاویارنیوز _ فالح ساری وەزیری دارایی عێراق جەختی لە تەواوکردنی رێکارەکانحکومەتی فیدراڵ کردەوە بۆئەوەی بەمزوانە سیستمی ئەلیکترۆنیی (ئەسیکۆدا – ASYCUDA) لە دەروازە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت.
بەپێی میدیای عیراقی، بڕیار درا لە (1ی 10)وە، سیستمی وەرگرتنی پێشوەختەی باجی گومرگی لە کاتی حەواڵەی داراییدا دەست پێبکات، کە ئامانج لەم هەنگاوە یەکخستنی رێکارەکان، بەهێزکردنی چاودێری، بەرزکردنەوەی شەفافیەت، نەهێشتنی یاریپێکردن، رێگریکردن لە خۆدزینەوەی گومرگی و مسۆگەرکردنی مافەکانی دەوڵەتە.
No Comment! Be the first one.