چاویارنیوز _ئارام ئەحمەد رۆژنامەنووس و چالاکوانی کورد باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگیی دکتۆر عەبدولـلەتیف سەلەفی رابەری سەلەفییەکانی کوردستان و خوێندکارێکی کچ لە زانکۆی سلێمانی بڵاوکرایەوە، دواجار ناچارکراوە ئەو کچە مارەبکات.
ئەو رۆژنامەنووس دەڵێت؛ زانیاریی تایبەتم لەلایە دکتۆر عەبدولـلەتیف سەلەفی ئەو کچە خوێندکارەی خۆی بەسەردا ساغبووەتەوە کە تەحەڕوشی پێکردووە و لە کەیسی دەستدرێژیەکاندا کاراکتەری سەرەکی و ئاشکراکەر بووە.
بەپێی زانیارییەکان، کەس و کاری کچە خوێندکارەکەی شەریعە لەکاتی سوڵح و دانیشتنە عەشایەرییەکاندا، بە دکتۆر عەبدولـلەتیف و براکانیان وتوە “ئەگەر کچەکەمان بە شەرعی و قانوونی مارەنەکات و نەیکاتە ژنی چوارەمی، هەم دەس لە کەیسەکە هەڵناگرین لەدادگا، هەم دەیکەینە کێشەی عەشایەری و لە کوێ پێی گەیشتین تەقە**ی لێ دەکەین”.
ئارام ئەحمەد باس لەوە دەکات، ئەوەندە من زانیومە دکتۆر عەبدولـلەتیف رابەری رەوتی سەلەفیەت بەداواکارییەکە رازی بوە و بڕیاری داوە ئەو کچە خوێندکارەی خۆی مارە بکات.
No Comment! Be the first one.