چاویارنیوز _ ئیلهام ئەحمەد سیاسەتمەداری دیاری رۆژئاڤای کوردستان نیگەرانیی خۆی لەبارەی دۆخی زمانی کوردی لەناوەندەكانی خوێندن لە رۆژئاڤای كوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت، بڕیارەکانی دیمەشق بۆ خوێندن بە کوردی، هەنگاوێک بەرەو دواوە چووە، چونکە زمانی کوردی نەکراوەتە زمانی ڕەسمی، بەڵکو تەنیا سێ سەعات وانەی هەڵبژاردە و چەند وانەیەکی دیاریکراوی وەک مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی بە کوردی دەخوێنرێن، ئەمەش کێشە بۆ ئەو خوێندكارانە دروست دەکات کە ساڵانێکی زۆرە تەنیا بە کوردی خوێندوویانە.
دیمەشق هەنگاوی بۆ خوێندنی زمانی کوردی نەناوە
سیاسەتمەدارێکی رۆژئاڤای کوردستان باس لە بڕیارەکانی دیمەشق دەکات دژی کورد و رایدەگەیەنێت، دیمەشق دژی زمانی کوردییە.
No Comment! Be the first one.