چاویارنیوز _ لیستی 30 یاریزانی کۆتایی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2026 ڕاگەیەندرا، هەروەها نەبوونی چەند ئەستێرەیەکی تۆپی پێی جیهانی لە لیستەکەدا یەکێکە لە خاڵە دیارەکانی ڕێوڕەسمی ئەمساڵ.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕافینها، پێدری گۆنزالێز، جولیان ئەلوارز و بوکایۆ ساکا لەو کەسایەتییە بەناوبانگانەن کە بەختی بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتەیان نابێت. لیستی فەرمی کاندیدەکان بڵاوکرایەوە، پێشبڕکێی کۆتایی بۆ بەدەستهێنانی بەناوبانگترین خەڵاتی تاکەکەسی لە تۆپی پێی جیهانیدا پێکهێنرا.
لە نێو ئامادەنەبووەکاندا ناوی ڕۆناڵدۆ لە هەمووی سەرنجڕاکێشترە. ئەو ئۆستوورە پورتوگالییە بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک لە لیستی 30 یاریزانی باڵۆن دۆر دوورخرایەوە و دوای چەندین ساڵ ئامادەیی بەردەوامی لە کێبڕکێکەدا، جارێکی دیکە لە پاڵێوراوانی کۆتایی دوورخرایەوە. ڕافینها کە وەرزی ڕابردوو لە ڕیزی پاڵێوراواندا بوو، ئەمساڵ نەیتوانی جێگەی خۆی لە لیستی کۆتاییدا بدۆزێتەوە. سەرەڕای ئەوانەش نێوی زۆرێک لە یاریزانە دیارەکانی دیکە لە نێو لیستەکەدا بوونی نییە لەوانە، پێدری، جولیان ئەلوارز، مارتن ئۆدیگارد و هتدد.
هەروەها دەیڤید ڕایا و ماتڤی سافۆنۆڤی گۆڵپارێزیش لە لیستی کۆتاییدا بوونیان نییە، هەرچەندە هەردووکیان لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ساڵ. لیستی کورتی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ٣٠ یاریزان سنووردارە، خەڵاتەکانی دیکەش پاڵێوراوانی تایبەت بە خۆیان هەیە.
No Comment! Be the first one.