چاویارنیوز _ هانسی فلیک ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد دوای بردنەوەی بەرشەلۆنە لە یارییەکی پڕ گوڵدا بەسەر ڤالێنسیا و ڕایگەیاند، یاریزانانی تیپەکە هێشتا تینووی سەرکەوتن و بردنەوەی نازناوەکەن؛ ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە هەروەها ڕەزامەندی خۆی دەربڕی لە کاریگەرییەکانی ڕۆدری لەسەر یاریگا و لە ژووری جلگۆڕینی بارسا.
بەرشەلۆنە لە هەفتەی چوارەمی لالیگا ئاستێکی تەواو بەرزی پێشکەش کرد و لە یاریگای مێستالا بە ئەنجامی 5-0 لە ڤالێنسیای بردەوە و لە سەرەتای وەرزی نوێدا چوارەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا. لامین یامال دوو گۆڵی تۆمارکرد، هەروەها فێرمین لۆپێز و ڕافینها و پێدرێری گۆڵەکانی دیکەیان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد. هانسی فلیک دوای یارییەکە لە کوالیتی یاری تیپەکەی ڕازی بوو و وتی؛
“یارییەکە زۆر نایاب بوو، ئێمە هەر لەسەرەتاوە کۆنترۆڵی یارییەکەمان لە دەستدا بوو و ڕێک ئەوە بوو کە دەمەیست لە تیپەکەوە بیبینم، یارییەکی نزیک لە تەواوبوونمان ئەنجامدا، هەرچەندە هەمیشە بوار هەیە بۆ باشتربوون
سەرەڕای ئەنجامە پڕگۆڵەکە، بەڵام ڕاهێنەری بەرشەلۆنە جەختی لە گرنگی بەڕێوەبردنی وزەی یاریزانەکان کردەوە. ئەو پێی وابوو دوای گەیشتن بە 5-0، تیپەکەی دەیتوانی کۆنترۆڵی زیاتری بەسەر یارییەکەدا هەبێت نەک بەردەوام بێت لە هێرشبردن، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خشتە توندەی کە بەرشەلۆنە لە هەفتەکانی داهاتوودا هەیەتی. فلیک لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئاواتەکانی تیپەکەی وتی کە زۆر گرنگی بە خشتەکە نادات و پێی باشە بارسێلۆنا یاری بە یاری بڕواتە پێش و ئاماژەی بەوەشکرد؛
یاریزانەکانم تینووی بردنەوەی نازناوەکانن و من ئەوە بە ڕوونی دەبینم، ئێمە دەزانین کە بردنەوەی هەموو نازناوەکان زۆر قورسە، بەڵام دەمانەوێت تۆپی پێی گەورە بە هاندەران بدەین.
یەکێکی دیکە لە گرینگترین بەشی قسەکانی فلیک لەبارەی کارکردی ڕۆدری بوو. یاریزانە ئیسپانییەکە یەکەم دەستپێکی وەرزی نوێ بەرامبەر ڤالێنسیا ئەنجامدا، ئاستەکەی ڕاهێنەری ئەڵمانی بە تەواوی ڕازی کرد. فلیک سەبارەت بە گواستنەوەی هاوینەی تیپەکەی وتی؛
“ئێمە زۆر دڵخۆشین بە ڕۆدری، هەموو ئەو کارانەی بە تۆپ دەیکات و هەر بڕیارێک لە یاریگادا دەیکات، مانایەکی دیاریکراو و لۆژیکی هەیە، یاریزانێکی خەیاڵییە و نەک تەنها لە یاریگادا زۆر گرنگە، بەڵکوو هاوکات پێشەنگێکی ڕاستەقینەیە لە ژووری جلگۆڕین و زۆر گرنگە بۆ ئێمە یاریزانێکی لەو جۆرەمان هەبێت”.
No Comment! Be the first one.