چاویارنیوز _ ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی کیلیان ئمباپێ سەبارەت بە خەڵاتی تۆپی ئاڵتون، هەڵسوکەوتی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی لەگەڵ لیۆنێل مێسیدا بەراورد کرد.
ئومتیتی کە هاوڕێی لیۆنێل مێسی بووە لەماوەی یاریکردنی لە بەرشەلۆنە، سەبارەت بە جیاوازی ڕەفتاری ئەو دوو ئەستێرەیە دەڵێت: لەماوەی یاریکردنم لە بەرشەلۆنە هاوڕێی لیۆنێل مێسی بووم، ئەو دەیزانی باشترینە، بەڵام هەرگیز لێدوانی لەو شێوەیەی لەبارەی تۆپی ئاڵتونی نەداوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە قسەکانی کیلیان ئمباپێ کرد و وتی: باوەڕم پێ بکەن، پێموانییە مێسی لە هەموو ژیانیدا شتێکی لەو جۆرەی گوتبێت، بۆ من قبوڵکردنی کەمێک قورسە، بەڵام کیلیان بەم شێوەیە، ڕەنگە هەندێک لە هاوڕێکانی دڵتەنگ بکات.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە باس لە تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ و سەرنجی یاریزانەکان سەبارەت بە بەختی خۆیان و کاندیدەکانی تر بۆتە یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی تۆپی پێ. ئۆمتیتی هەروەها بەراوردی شێوازی مێسی و ئمباپێی دەکات و ئاماژەی بە جیاوازی بۆچوونی ئەو دوو ئەستێرەیە کرد سەبارەت بە قسەکردن لەسەر ئەم جۆرە خەڵاتانە.
No Comment! Be the first one.