چاویارنیوز _ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکی تایبەتدا، بە زۆرینەی 220دەنگی بەڵێ بەرانبەر 204 دەنگی نەخێر بەڕێوەچوو، سەرۆکی ئەمریکا ناچاردەکات هێرشەکان بۆسەر ئەمریکا رلبگرێت، لەدانیشتنەکەدا، کە تێیدا حەوت نوێنەری پارتی کۆماریش پشتگیرییان لە بڕیارەکە کرد و ئاڕاستەی دەنگدانی حزبیی ئاساییان شکاند.
ئەم بڕیارە بووە جێی دەمەقاڵێی توند لەنێوان هەردوو پارتە سەرەکییەکەدا؛ سێس مۆڵتن، نوێنەری دیموکراتەکان، رەخنەی لە بەڵێنەکانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ گرت کە وتبووی جەنگەکە تەنیا چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.
لە بەرانبەردا، برایان ماست، نوێنەری کۆمارییەکان، هەڵوێستی دیموکراتەکانی رەتکردەوە و هۆشدارییدا لە کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکان لە کاتێکدا ئێران هێشتا وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.