چاویارنیوز _ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا سەبارەت بە دیاریکردنی رێژەی سوود، بێسوودە، با ببینین ئایا یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود دەتوانێت گەرووی هورمز بکاتەوە، یان یەک بەرمیل نەوتی زیاتر بەرهەم بهێنێت؟،
باس لەوە دەکات، ئەوە مەترسیی گەرووی هورمزە کە ئاراستەی نرخەکان لە بازاڕدا دیاری دەکات، کۆنترۆڵکردنی ئەم مەترسییەش ئێستا بە تەواوی لە دەستی ئێراندایە، سەردەمی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان تەنیا لە رێگەی بەکارهێنانی کەرەستە دارایییەکانی لایەنی خواست کۆتایی هاتووە و ئێستا هاوکێشە جیۆپۆلەتیکییەکان رۆڵی باڵا لە دیاریکردنی پێوەرە ئابوورییەکاندا دەگێڕن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتیشی، چالاکوانانی بازاڕ لە ئەمریکا کە بە یاریپێکردنی رێژەی سوود ناتوانن هەڵاوسانی ئابووری وڵاتەکە چارەسەر بکەن، بەڵکو دەبێت ئەوە قبووڵ بکەن داخرانی گەرووی هورمز و بابولمەندەب ژینگەی ئابووریی جیهانی گۆڕیوە و تا ئەو کاتەی ئێران رەزامەند نەبێت، ناکرێت هەڵاوسان لە ئەمریکا بنبڕ بکرێت و نرخەکان بە بەرزی دەمێننەوە.
No Comment! Be the first one.