چاویارنیوز _ میدیاکانی سعودیە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکات، بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر هێڵی سەرەکیی بۆریی گواستنەوەی نەوتی سعودیە لەناو خاکی عێراقدا، لەو چوارچێوەیەشدا، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڕەشە لەو گروپانە دەکات لەناو خاکی عێراقەوە هێرشدەکەنەسەر سعودیە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران کە هاوكات فەرماندەی گشتیی هێزه چهكدارهكانیشە بڕیاریداوە بەدهستپێكردنى لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ و بهپهله بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو لایەنانەی لەپشت هێرشەکەوەن تاوهكو رێکاری توندی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
بەپێی زانیارییەکان، دەسەڵاتدارانی سعودیە، لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق و بۆ پێدانی دەرفەت بە بەغدا تا پێش بەم هێرشانە بگرێت، لەم قۆناغەدا وەڵامی سەربازی ناداتەوە و هێرشناکاتەسەر خاکی عێراق. لەبەرامبەردا، حکومەتی عێراق وەڵامی راگەیەنراوەکەی سعوودیەی داوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پێزانینمان هەیە بۆ هەڵوێستی سعودیە و وەڵامدانەوەی بۆ ئەو هەوڵانەی کە عێراق خستیە گەڕ بۆ هێورکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، بڕیاریش دەدەین رێگری بکەین لە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر سعودیە یان هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
لەعێراقەوە هێرشدەکرێتەسەر ئامانجەکانی سعودیە
بۆری نەوتی سعودیە لە عێراق کرایە ئامانج و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش هەڕەشە لەو گروپانە دەکات کە لەناو خاکی عێراقەوە هێرشدەکەنەسەر سعودیە.
No Comment! Be the first one.