چاویارنیوز _ ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئەیلولی 2026، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان لێدرا و بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار خوێندکار، لە 7 هەزار و 590 خوێندنگە دەست بە خوێندن دەکەن.
لەوبارەیەوە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە کۆی زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار خوێندکار، زیاتر لە 150 هەزار خوێندکار لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و 20 هەزار منداڵیش لە باخچەی منداڵان ناونووس کراون”.
بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی 2026-2027، وەرزی یەکەمی خوێندن لە رۆژی 20-09-2026 دەستپێدەکات و لە 72 رۆژی خوێندن پێکدێت، وەرزی دووەمیش لە رۆژی 03-01-2027 دەستپێدەکات و ماوەکەی 89 رۆژ دەبێت.
No Comment! Be the first one.