چاویارنیوز _ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە هەمیشە دەیەوێت ڕیال مەدرید بدۆڕێت!
لامین یامال باسی لە خووەکانی خۆی کردووە لە سەیرکردنی یارییەکانی تیپە گەورەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و بە ئاماژەدان بە ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن ڕوونیکردووەتەوە کە زۆرترین جار شوێنی کام تیپ دەکەوێت.
یامال لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مۆڤیستار،وتی: من سەیری یارییەکانی ڕیال مەدرید دەکەم، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە هەمیشە دەتەوێت بدۆڕێن! بۆیە ڕەنگە ئەمڕۆ سەیری یارییەکەیان نەکەم، چونکە دەبێت دابنیشم و هیوادار بم کە بدۆڕێن.
پاشان ناوبراو باسی لە سەیرکردنی یارییەکانی پاریس سانجێرمان کرد و وتی: لە چامپیۆنزلیگ بەڵێ، من سەیری ئەوان دەکەم چونکە حەزم لێیە بزانم چۆن فشار دەخەنە سەر یاریزانی بەرامبەر و بەو شێوەیە زاڵن بەسەر یارییەکەدا، هەرچەندە ڕکابەرەکەیان بەڕاستی تیپێکی باشە کە لە چامپیۆنزلیگدایە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە بۆچی سەیری بایرن ناکات، یامال وتی: ئەگەر ڕاستگۆ بم، من بەڕاستی حەزم لە سەیرکردنی یارییەکانی بایرن نییە، چونکە لە خولی ناوخۆدا هەمیشە دەزانم کە ئەوان زۆر باڵادەست دەبن، من ئەوە پێشتر دەزانم. تەنانەت سەیری یارییەکانی بایرن ناکەم لە قۆناغی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاشدا، چونکە هەست دەکەم هەمیشە زاڵن بەسەر یاریزانانی بەرامبەردا. بەڵام کاتێک پاریس سانجێرمان بەرامبەر بایرن یاریی کرد، ئەو یارییە بەڕاستی نایاب بوو.
No Comment! Be the first one.