چاویارنیوز _سوپای پاسداران هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی توند لە ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: هێزە چەکدارەکانمان لە ئامادەباشیدان و پەنجەیان لەسەر پەلپیتکەی چەکەکانیانە بۆ وەڵامدانەوەی دوژمن.
لە پەیامی سوپای پاسداراندا هاتووە، پێویستە ئەمەریکا و ئیسرائیل مل بدەن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە هێزەکانیان و کشانەوەیان لەو شوێنانەی کە داگیریان کردووە.
باس لەوە دەکات، دەتوانین هەر هەڕەشەیەک لە سەرچاوەکەیەوە پووچەڵ بکەینەوە.
لەبارەی گەرووی هورمزیشەوە، سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەکات، کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز هەیبەتی زلهێزەکانی شکاندووە و بێتوانایی واشنتۆنی ئاشکرا کردووە.
سوپای پاسداران پەیامی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، سوپای پاسداران پەیامی توندی ئاراستەی ئەمریکا کردووە بۆ جەنگێکی نوێ
No Comment! Be the first one.