چاویارنیوز _ لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ناوەندی روسیاوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی چیچان راگەیەنرا و رەمەزان قادیرۆڤ بە ( 99.85%)ی دەنگەکانی بە سەرۆكی چیچان هەڵبژێردرایەوە، ئەمەش زیاترە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی پێشووی چیچان كە لە ساڵی 2021 ئەنجامدرا و قادیرۆڤ (99.73%)ی دەنگەكانی بەدەستهێنا. هەروەها زۆر زیاترە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016 کە قادیرۆڤ (97.94%)ی دەنگەكانی بەدەستهێنابوو.
قادیرۆڤ لەم هەڵبژاردنەدا لەلایەن پارتی “روسیای یەکگرتوو” بەسەرۆكایەتی فلادیمێر پوتین کاندید کرابوو کە ئەنجامی (99.85%)ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، هەریەکە لە ئیسماعیل دینیلخانۆڤ کاندیدی پارتی “روسیای دادپەروەر” و خالید ناکایێڤ کاندیدی پارتی شیوعی روسی، 0.05%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.
سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا
ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی چیچان راگەیەنراو سەرۆکی پێشوو ژمارەی دەنگەکانی زیادیکرد و بووەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە
No Comment! Be the first one.