چاویارنیوز _ دوای گەڕانەوەی لە نیویۆرک، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لیژنەی ئامادەکردنی بودجەی کردووە بەمەبەستی پێداچوونەوە بە رەشنووسی بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027 و تەواوکردنی رێکارەکان، وەک ئامادەکارییەک بۆ رەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران لە ئایندەیەکی نزیکدا.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق، وەزیری دارایی رایسپاردوون کە بە بڕیاری کارکردنی زیاتر و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی بەردەوام بن، تاوەکو پێداچوونەوە و رێکارە پەیوەندیدارەکانی بڕگەکانی بودجە لە کات و وادەی دیاریکراوی خۆیاندا بەئەنجام بگەیەنرێن و لە کاتی خۆیدا پەسەند بکرێت.
رەشنووسی بودجە رەوانەی نوێنەران دەکرێت
بەپێی زانیارییەکان، بەمزوانە رەشنووسی بودجەی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
No Comment! Be the first one.