چاویارنیوز _ نەبیل مەرسومی پسپۆری ئابووریی عێراق دەڵێت: هەرێمی کوردستان پێدانی پشکی %12.67 لە بودجەی گشتی ڕەتدەکاتەوە، داوای %14.14 بەپێی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەکات.
باس لەوە دەکات، بەغدا سوورە لەسەر بەدەرکردنی ژمارەی ئاواره، پەنابەران و نیشتەجێبووانی بیانی لە ئاماری دانیشتووانی هەرێم و ئاوارهکان لەسەر پارێزگا ئەسڵییەکانی خۆیان لە بەشەکانی تری عێراق دەژمێرێت. بەڵام هەرێم پێیوایە پێویستە ئاوارەکان لەسەر دانیشتووانی هەرێم هەژمار بكرێن.
بەپێی زانیارییەکان، جیاوازیی نێوان ئەم دوو رێژەیەش لە رووی کردارییەوە دەبێتە نزیکەی ۳ ترلیۆن دینار لە پشکی هەرێم لە بودجەدا.
No Comment! Be the first one.