چاویارنیوز _ گۆڵپارێزی تەمەن 19 ساڵانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئێران گرێبەستێکی یەک ساڵەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئاتێنایکۆسی یۆنانی واژۆ کرد.
زەهرا ئەفشاری کە بە یەکێک لە گۆڵپارێزە لاوەکانی تۆپی دەستی ئێران دادەنرێت و بە گرێبەستێکی یەک ساڵە پەیوەندی بە یاریزانانی ئاتێنایکۆشەوە کردووە بۆ ئەوەی یەکەم ئەزموونی خۆی لە ئەوروپا تۆمار بکات.
ئاتێنایکۆس یەکێکە لە تیپەکانی خولی تۆپی دەستی یۆنان و جگە لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان، لە وەرزی 2026-2027 بەشداری جامی ئەوروپا دەکات.
ئەفشاری ساڵی ڕابردوو لە یارییەکانی لاوانی ئاسیا لە بەحرەین بەشێک بوو لە تیپی نیشتمانیی تۆپی دەستی خانمانی ئێران و بە ئاستێکی بەرز یارمەتی ئێرانی دا بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکە. هەڵبژاردەی ئێران بۆ یەکەمین جار لەو پێشبڕکێیانەدا میدالیای زێڕی یارییەکانی لاوانی ئاسیای بەدەستهێنا.
No Comment! Be the first one.