چاویارنیوز – سیاسەت و هەژموونی ئەمنیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتیی مەسعوود بارزانی لە «زۆنی زەرد»، پەنابەرانی کوردی سووریا و تورکیای بەرەو دۆخێکی نادیار و پڕ لە گوشاری ئەمنی بردووە.
بەپێی زانیارییەکان، دەسەڵاتی هەولێر و دهۆک بەرژەوەندییە حیزبییەکانی خستووەتە سەرووی هەموو شتێک و سیستمی «تەزکیەی حزبی» وەک مەرجی سەرەکیی ژیان و مانەوە سەپاندووە.
دەسەڵاتی پارتی دەروازەی نێودەوڵەتیی سێمالکای کردووەتە ئامرازێکی گوشار و یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان. لە ئێستادا، هاووڵاتییانی کورد لە سووریا و تورکیاوە لە سنووری دەسەڵاتی پارتیدا تەنیا لە یەک ڕێگەوە دەتوانن مۆڵەتی کار و مانەوە (ئیقامە) بەدەستبهێنن، ئەویش وەرگرتنی «تەزکیەی حزبی»یە لە لایەنە نزیکەکانی سەر بە دەسەڵاتی هەولێر.
هەر هاووڵاتی و پەنابەرێک مل بۆ مەرج و باڵادەستیی حیزبیی پارتی نەدات، یان گومانی لایەنگریی لە لایەنێکی دیکەی لەسەر بێت، دەخرێتە نێو لیستی ڕەش و ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی مافی مانەوە، زیندانیکردن و هەڕەشەی بەردەوامی دیپۆرتکردنەوە دەبێتەوە. لە بەرامبەردا، تەنیا ئەو کەسانەی لەلایەن لایەنەکانی سەر بە ئەنەکەسە (ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا) و باڵەکانی نزیک لە پارتی پشتڕاست دەکرێنەوە، دەتوانن لە مافە سەرەتاییەکانی کارکردن و ژیان لە هەولێر و دهۆک سوودمەند بن.
ئەم سیستمە ئەمنییەی پارتی، هاوکات لەگەڵ قووڵبوونەوەی دابەشبوونی دووزۆنی و ڕێگریی بازگەکانی وەک دێگەڵە، پردێ و تەق تەق، دەزگا یاسایی و مەدەنییەکانی پەکخستووە؛ بە جۆرێک کە چەمکی پەنابەری و مافی نەتەوەیی لەلایەن دەسەڵاتی بارزانییەوە بۆ پێوەری «تاکەپەرستیی حزبی» و دڵسۆزی بۆ ئەجێندای هەواڵگری بچووک کراوەتەوە و پەنابەران لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەش کردووە.
No Comment! Be the first one.