چاویارنیوز _ رێڕەوی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی (2027) پێی نایە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی پەسەندی کرد و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد.
ئەم هەنگاوە گوزارشتە لە خواستی جدیی دەزگای جێبەجێکردن بۆ رێگریکردن لە هەر قەیرانێکی دواکەوتن کە پێدەچێت رووبدات، هەروەها بەدوورگرتنی پرۆسەی دارایی دەوڵەت لە ململانێ سیاسییەکان.
عەبدولزەهرە هنداوی بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، سەرکەوتنی حکومەت لە تەواوکردنی یاسای بودجەی گشتی لەم کاتە زووەدا، جەخت لەسەر پەرۆشیی نەگۆڕی دەکاتەوە بۆ پابەندبوون بەو وادە دەستووری و یاساییانەی کە بۆ پێشکەشکردنی دیاریکراون.
پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی پەسەندکرا
پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی ئیمزاکرا، ئەم هەنگاوە گوزارشتە لە خواستی جدیی دەزگای جێبەجێکردن بۆ رێگریکردن لە هەر قەیرانێکی دواکەوتن کە پێدەچێت رووبدات.
No Comment! Be the first one.